سلێمانى

بۆنێکى ناخۆش بڵاوبووەتەوە؛ گۆڕستانى ئاژەڵە مردارەوەبووەکان

+964

دیلان محەمەدجەزا- سلێمانى

لەسەر رێگاى مێرگەپان، ژمارەیەکى زۆر ئاژەڵى مردارەوەبوو فڕێدراون و بۆنێکى ناخۆشیان لەو ناوچەیە بڵاو کردووەتەوە، بەڵام تائێستا لایەنە پەیوەندیدارەکان نەچوون بۆ شاردنەوەى لاشەى ئاژەڵەکان.
ژمارەى لاشەى ئەو ئاژەڵانەى لەوێ فڕێدراون، زیاترن لە لاشەى 10 سەر ئاژەڵى ماڵى لە جۆرى مانگا و ئەسپ کە بۆنێکى ناخۆشیان بڵاو کردووەتەوە.
ئەو شوێنەى لاشەکانى لێ فڕێدراون، دەکەوێتە نێوانى گوندى فەیاڵ و کانى گۆران، بەڵام تائێستا هیچ تیمێکى لایەنە پەیوەندیدارەکان نەچوون بۆ شاردنەوەیان.

پێداچوونەوە: وریا فەتاح

"پاشماوەی خواردنەکان فڕێمەدەن با بۆ باڵندە و ئاژەڵە کێوییەکان بێت"