هەولێر

نمایشى ئۆتۆمبێلە کلاسیکەکان بەڕێوەچوو

+964

عەبدولعەزیز خالند- هەولێر

شەیدایانى ئۆتۆمبیلى کلاسیک لە شارى هەولێر کۆبوونەوە و بە ئۆتۆمبێلەکانیان نمایشیان ئەنجامدا و دەیان ئۆتۆمبێلى جۆراوجۆرى کلاسیک، نمایشکران.

ئەحمەد بەرزنجى کە یەکێکە لەو کەسانەى حەز و خولیایەکى زۆرى بۆ ئۆتۆمبێلى کلاسیک هەیە و 11 ئۆتۆمبێلى کلاسیکى هەیە، ئەمڕۆ بە ئۆتۆمبێلێکى ئیم جى تەمەن 73 ساڵ، بەشدارى لە نمایشەکە کرد.

بەرزنجى بۆ 964 قسەى کرد و وتى،”ئۆتۆمبێلەکەم لە مەکسیک هێناوە و رۆژانى پێنجشەممە بەکارى دەهێنم”.

وەک باسى دەکات، 11 ئۆتۆمبێلى کلاسیکى هەیە و هەموو ئۆتۆمبێلەکانیش ژمارەى تابلۆ و مۆدێلەکەیان یەک شتە، واتا ئەو ئۆتۆمبێلە ئێمجییە کە لە ساڵى 1952 دروستکراوە، ژمارەى تابلۆکەشى 1952 ئێکسە.

پێداچوونەوە: وریا فەتاح

یانەی ئۆتۆمبێلی خانەقین بۆ نمایشی ناو گۆڕەپان دروستکر...

یانەی ئۆتۆمبێلی خانەقین بۆ نمایشی ناو گۆڕەپان دروستکرا