داوای بەهانەوەچوون دەکەن

7 هاوڵاتی لە کوێستانێکی سیدەکان گیریان خواردووە

964+

ئاکام غەفور – سۆران

حەوت هاوڵاتی لە کوێستانێکی  سنووری قەزای سیدەکان لە ناو بەفر گیریان خواردووە و داوای  بەهانەوەچوون دەکەن.

بەهروز عومەر، یەکێکە لەو کەسانە و بە 964ـی وت، لە دوێنێ شەوەوە لە ناوچەی بێرکم گیریان خواردووە و زیاتر لە یەک مەتر بەفر باریوە.

دەشڵێت “داوای بەهاناوەچون دەکەین چونکە سەختیەکی زۆر لەو شوێنە هەیە و ئۆیۆمبێلیش ناگاتە ئەوێ مەگەر کۆپتەر بێت بە هانامانەوە”.

پێداچوونەوە؛ فەرهاد حەسەن

بەفر رێگای چیای سەفینی داخستووە و تاوەکو ئێستا نەکراوە...

بەفر رێگای چیای سەفینی داخستووە و تاوەکو ئێستا نەکراوەتەوە