سەرەمەنهۆڵەکانی لادا بۆئەوەی لافاو دروست نەبێتەوە
ئاوی کەرکوک ؛ ئاوەڕۆی گەڕەکی شۆراو پێویستی بە 15 ملیار دینارە
964+
کاروان ساڵحی – کەرکوک
لەگەڵ باران بارینی بەخوڕ لە کەرکوک چەند گەڕەکێک مەترسییان لەسەر دروست دەبێت بەتایبەتیش ئەوانەی کێشە و گرفتی ئاوەڕۆ و زێرابی سندوقی هەیە، ئاوی کەرکوکیش دەڵێت تەنیا بۆ ئاوەڕۆکەی گەڕەکی شۆراو پێویستان بە 15 ملیار دینارە.
ئەو گەڕەکانەی کێشەیان هەیە بریتین لە شۆراو و پەنجاعەلی و سەیادەن.
زاگرۆس گلی، بەڕێوەبەری ئاوەڕۆی کەرکوک بە 964ـی وت، بۆ باشترکردنی ئاوەڕۆی گەڕەکی شۆراو پێویستیان بە 15 ملیار دینارە بۆئەوەی ئاوەڕۆکەیان فراوان بکرێت و مەترسی لەسەر ژیانی هاوڵاتیان نەمێنێت.
وتیشی “لەئێستادا سەرەمەنهۆڵەکانی ئەو گەڕەکەمان هەڵدراوەتەوە بۆ ئەوەی مەترسی بەرزبونەوەی ئاو دروست نەبێت”.
پێداچوونەوە؛ فەرهاد حەسەن