"هەر فریاکەوتین بچینە سەربان"
لە گەڕەکی فەرمانبەرانی هەولێر ئاو چووەتە ناو چەند ماڵێکەوە
964+
رێباز خدر – هەولێر
بەهۆی بارانەکەی شەوی رابردوو لە گەڕەکی فەرمانبەرانی هەولێر ئاو چووەتە ناو چەند ماڵێکەوە و زیانی بە دانیشتووانی ئەو گەڕەکە گەیاندووە.
پەیامنێری 964 چووەتە گەڕەکی فەرمانبەران و چەند هاوڵاتییەکی دواندووە و ئەوان دەڵێن، درەنگانی شەوی رابردوو لەلایەن دراوسێکانیانەوە لە دەرگای ماڵیان دراوە و ئاگادار کراونەتەوە کە ئاو چووەتە ناو ماڵەیان و ئەوانیش هەر فریاکەوتوون، بەپەلە بچنە سەر بانی خانووەکەیان.
ئاماژەیان بەوەشکرد، نزیکەی 15 ماڵ لەو گەڕەکە ئاو چووەتە ناویان و جگە لە خانووەکان چەند ئۆتۆمبێلێکیش زیانیان بەرکەوتووە.
لە دوێنێوە شەپۆلێکی بەفر و باران رووی لە ناوچەکانی کوردستان کردووە و لە ناوچە شاخاوییەکان بەفر چەند رێگایەکی داخستووە و لەناو شارەکانیش لە چەند شوێنێک ئاو کۆبووەوە.
پێداچوونەوە؛ شۆڕش قادری