سوود لە ئاوەکەی وەرناگیرێت
رووباری ئاوەسپی لە دوزخوماتوو هاژەی دێت
964+
سیروان خورشید – دوزخورماتوو
رووباری ئاوەسپی لە دوزخوماتوو کە لە ئاوی باراناوی نزیکەی 40 گوند و چەم و دۆڵەکانی ناوچەی داودەوە سەرچاوە دەگرێت، بەهۆى نەبوونی هیچ بەربەست و بەنداوێک بۆگلدانەوە، ئاوەکەى بەفیڕۆ دەچێت و سودى لێنابینرێت.
سەرچاوەی رووباری ئاوەسپی لەرۆژهەڵاتى قەزاکەوە سەرچاوە دەگرێت و بە سنوورى خورماتوودا بەرەو رۆژئاوا شۆڕدەبێتەوە، لە هەردوو بەشى رۆژهەڵات و رۆژئاواى قەزاکەش نزیکەى 70 گوند و ناوچەى لەسەرە.
ساڵانە لەوەرزی هاویندا بێ ئاوی روودەکاتە بەشێکی زۆری ناوچەکە، لەرووی کشتوکاڵی و ئاودێری و ئاژەڵدارییەوە سوود لەو ئاوە زۆرەی ئێستای رووبارەکە نابینن، چونکە هیچ بەربەست و بەنداوێکی بۆ دروست نەکراوە.
بەڕێوبەری سەرچاوە ئاوییەکانی سەڵاحەدینیش دەڵێت، بەهۆى ئەوەی پانتایی رووبارەکە زۆرەو زەوی ئەو سنوورە نەرمەو توانای بەرگریەکی کەمی هەیەو بەماوەیەکی کەم دادەڕوخێت و شکست دەهێنێت، بۆیە نەتوانراوە هیچ بەربەستێک بۆ گلدانەوەى ئاوەکە دروستبکرێت.
پێداچوونەوە: توانا نەقی