پۆلیسی سلێمانی:

“بۆ ئاهەنگەکانی سەری ساڵ چەک و چەقۆ هەڵمەگرن”

964+

شۆڕش قادری

بۆ ئاهەنگەکانی سەری ساڵ چەک و چەقۆ هەڵمەگرن، چونکە بەدەستانەوە بگیرێ، خراپ بەسەرتاندا دەشکێتەوە و رووبەڕووی لێپێچینەوە دەبنەوە.

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی لە ئاگادارییەکدا بۆ هاوڵاتیانی ئەو دەڤەرە دەڵێت، “لە بۆنە و ئاهەنگەكانی سەری ساڵدا خۆت بە دوور بگرە لە هەڵگرتنی چەك و ئامێری برینداركەر، چونكە لە كاتی دەستبەسەرداگرتنیدا تووشی لێپێچینەوەی توندی یاسایی دەبیتەوە”.

پێشتریش بەکارهێنانی چەک و خۆشی دەربڕێن بە تەقەکردن و تۆقتۆقە تەقاندن لە ئاهەنگەکانی سەری ساڵی میلادی، لە زۆربەی شار و شارۆچەکەکانی کوردستان قەدەغە کراوە.

شەوی سەری ساڵ هەموو کارمەندانی هاتوچۆی سلێمانی لەسەر ش...

شەوی سەری ساڵ هەموو کارمەندانی هاتوچۆی سلێمانی لەسەر شەقام بوون

پۆلیسی سلێمانی: تەقەمەنی و یارییە ئاگرینەکان بەکارمەه...

پۆلیسی سلێمانی: تەقەمەنی و یارییە ئاگرینەکان بەکارمەهێنن