قسەی شۆفێرێکی لێهاتوو بۆ 964:

“لێخوڕین لەناو بەفردا پێویستی بە شارەزاییەکی باش هەیە و نابێ بترسێی”

964+

ئاکام غەفوور – باڵەکایەتی

رێگای زۆربەی ناوچە شاخاوییەکان بەفر دایپۆشیوە و لێخوڕینی ئۆتۆمبێل لەو ناوچانە لەم کاتەی ساڵدا پێویستی بە ئەزموون و شارەزاییەکی باش هەیە.

پەیامنێری 964 لەگەڵ عەلی کەریم شۆفێرێکی لێهاتووی دەڤەری باڵەکایەتی سەرکەوتووە و بەرەو کوێستانەکانی پڕژێ بەڕێکەوتوون، بەدەم رێگاوە باسی چۆنیەتی شۆفێریکردن لەناو بەفردا دەکەن و عەلی کەریم دەڵێ، “نابێ لەم کاتانەدا بترسێی و دەبێ شارەزاییەکی باشت هەبێ، هەموو کەس ناتوانێ بێتە ئەم شوێنانە”.

ئاماژەی بەوەشکرد، لەو جۆرە شوێنانە سەیارەی تایبەت هەیە و ئەو گەشتیارانەی لەم وەرزەدا دەچنە ئەوێ، با بەو سەیارانە بڕۆن، بۆ ئەوەی دوور بن لە رووداوی نەخوازراو.

لە بەرەبەیانی ئەمڕۆ شەممەوە 27.12.2025 شەپۆلێکی بەفر و باران لە ناوچەکانی کوردستان کردووە و لە ناوچە شاخاوییەکانیش بەفرێکی باش باریوە.

پێداچوونەوە؛ شۆڕش قادری

چەند گەشتیارێک لە وێزەی باڵەکایەتی لە ناو بەفر گیریان ...

چەند گەشتیارێک لە وێزەی باڵەکایەتی لە ناو بەفر گیریان خواردووە