پابەند نەبن سزا دەدرێن

“نووسینی زۆربەی شوێنە گەشتیارییەکانی هەولێر کراون بە کوردی”

964+

دەشتی عارف ـ هەولێر

کاتێک بەسەر شەقام و شوێنە گشتییەکانی هەولێردا دەسوڕێنەوە تابلۆیەکی زۆر دەبینین، هەریەکەو ریکڵام بۆ دوکان و مۆڵ و هۆتێل و پێشانگاکەی خۆی دەکات، بەڵام مەرجی سەرەکی لە ئێستادا ئەوەیە کە دەبێت ئەو تابلۆیانە نوسینەکانی سەریان بە کوردی بێت و بەپێچەوانەوە سزادەدرێن.

دلێر محەمەد، بەرێوەبەری گەشتوگوزاری هەولێر، بۆ 964 دووپاتی دەکاتەوە کە “نووسینی زۆربەی شوێنە گەشتیارییەکانی هەولێر کراون بە کوردی” بەڵام دەشڵێت لە دەستەی گەشتوگوزار دەستییان پێیکردووە بۆ گۆڕینی تابلۆکان و بەردەوامیش دەبن.

” هەر شوێنێکیش پابەند نەبێت بە رێکارەکان سزا دەدرێن” دلێر محەمەد وادەڵێت..

داواشی کرد راگەیاندکارەکان هاوکارییان بکەن و هەر زانیارییەکییان دەستکەوت سەبارەت بە سەرپێچییەک ئاگادارییان بکەنەوە.

پێداچوونەوە؛ فەرهاد حەسەن

کابینەکەی پڕکردووە لە کەلوپەل و کلتووری کوردی بە بیانی...

کابینەکەی پڕکردووە لە کەلوپەل و کلتووری کوردی بە بیانییەکان دەناسێنێت

جۆی کوردی لەبازاڕدا نەماوە نرخی 300 هەزار چوەتە سەرەوە

جۆی کوردی لەبازاڕدا نەماوە نرخی 300 هەزار چوەتە سەرەوە