لە بەهار بەسەر جوتیاران دابەشی دەکەن
لە چیای شنگال 20 هەزار قەڵەمە هەنجیری خۆماڵی ئامادە دەکرێت
964+
فەرهاد حەسەن
ژینگه‌پارێزانى شنگال، ده‌ستیان به ئامادەکردنی 20 هەزار قه‌ڵه‌مه هه‌نجیر كردووە بۆ ئه‌وه‌ى له داهاتوو به‌سه‌ر جوتیاران دابه‌شی بكه‌ن و له‌شوێنى جیاوازه شنگال بیچێنن.
ئامادەکردنی ئەو قەڵەمانە لەلایەن رێكخراوى ماڵى پێكه‌وه‌ژیان (بیت التعایش) لەسەر چیای شبنگال ئەنجام دەدرێت.
پێشتر د.میرزا دنایى، دامه‌زرێنه‌رى ماڵى پێكه‌وه‌ژیان له شنگال به 964ـى وتبوو، به‌ره‌و وه‌رزى به‌هاره و كاتى چاندنى قه‌ڵه‌مى داره‌كانه و به‌پێویستیان زانیووه ئه‌و ژماره قه‌ڵه‌مى هه‌نجیره بۆ جوتیاران ئاماده‌بكه‌ن.
وتیشی “هه‌ر جوتیارێك ده‌خوازێ خۆى قه‌ڵه‌مه‌كان بیچنێت و شاره‌زایی هه‌یه، ده‌توانێت سه‌ردانمان بكات بۆئه‌وه‌ى ژماره‌یه‌ك قه‌ڵه‌مى پێبده‌ین”.
پێشتریش تیمەکانی ئەم رێکخراوە، پێنج هه‌زار قه‌ڵه‌مى هه‌ناریان چاند كه له لایه‌ن گروپێكه‌وه له هه‌ڵه‌بجه وه‌ك دیارییه‌ك بۆیان هێندرابوو.