نەخۆشخانەی گشتی باسەڕە بێ ئۆکسجینە

964+

هۆگر عەدنان

نەخۆشخانەی گشتی باسەڕە لەناحیەی شۆڕش، کێشەی نەمانی ئۆکسجینی پێویستی هەیە بۆ نەخۆشەکانی.

دوو لەو نەخۆشانەی رووبەڕووی هەمان گرفت بونەتەوە، قسەیان بۆ 964 کردووە، ئەوان نەیانویست ناویان ئاشکرا بکرێت، هەردووکیان جەخت لەسەر نەمانی ئۆکسجین دەکەنەوە لەو نەخۆشخانەیە، کە بەهۆیەوە رەوانەی نەخۆشخانەی گشتی شەهید پێشڕەو کراون لەچەمچەماڵ.

د.دلێر مەجنون، بەڕێوبەری نەخۆشخانەی باسەڕە بەتۆڕی964ی وت “هیچ کێشەیەکی ئۆکسجینمان نیە، تەنیا هەڵە تێگەیشتن هەبووە”.

د.دلێر، ئەوەشێ وت “ئەوەی دروست بووە بەهۆکاری ئەوەیە ساڵی جارێک پزیشکی نیشتەجێی خولاومان بۆ دێت، لەوانەیە هەڵەتێگەیشتنەکە لەلایەن ئەوانەوە دروست بوبێت”.

ناحیەی شۆڕش بەدووری پێنج کیلۆ مەتر لە قەزای چەمچەماڵ دوورە و تەنیا خاوەنی یەک نەخۆشخانەی فریاکەوتنە.

پێداچوونەوە: فەهمی نەبی