شارەوانی گڵۆپی رەنگاوڕەنگ و رووناکی لە شەقام و پارکەکاندا جێگیر دەکات
دهۆک بۆ پێشوازیکردن لە ساڵی نوێ دەڕازێنرێتەوە
964+
ژێوار خدر
تیمەکانی سەرۆکایەتی شارەوانیی دهۆک ماوەی چەند رۆژێکە دەستیان کردووە بە رازاندنەوەی شەقام و شوێنە گشتییەکانی شارەکە بە رووناکی و گڵۆپی جۆراوجۆر، ئەوەش وەک ئامادەکارییەک بۆ پێشوازیکردن لە ساڵی نوێ و بەخشینی سیمایەکی جوانتر بە شارەکە لە شەوانی سەری ساڵدا.
شارەوانیی دهۆک بڵاویکردەوە، تیمەکانیان لەسەر شەقامە سەرەکییەکان، ناوەندی شۆستەکان و ناو پارکەکاندا خەریکی دانانی رووناکی و گڵۆپی رازاوەی جوڵاون، تا هاوڵاتیان و گەشتیاران لە کەشێکی رازاوەدا پێشوازی لە ساڵی 2026 بکەن.
دەشڵێت، ئەم هەڵمەتی رازاندنەوەیە ماوەی چەند رۆژێکە بەردەوامە و مەبەست لێی نیشاندانی جوانیی دیمەنی شاری دهۆکە لە شەوانی سەری ساڵدا.