نۆڤاك دوورخرایه‌وه
964+
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵڵا
نۆڤاك جۆكۆڤیچی ئه‌ستێره‌ی یه‌كه‌می تێنس، هێشتا ره‌تیده‌كاته‌وه ڤاكسینی دژه كۆرۆنا وه‌ربگرێت، به‌رامبه‌ر ئه‌مه‌ش باجی گه‌وره‌ی داوه و له زۆر پاڵه‌وانیه‌تیی بێبه‌ش كراوه.
نۆڤاك هه‌ر به‌م هۆیه‌وه به‌شداریی پاڵه‌وانیه‌تیی ئیندیان وێلز ناكات له ئه‌مریكا، كه 19ی ئه‌م مانگه ده‌ستپێده‌كات، هه‌رچه‌نده داوای كردبوو رێگه‌ی پێبده‌ن به‌شداریی بكات، به‌ڵام به‌هۆی سووربوونی له وه‌رنه‌گرتنی ڤاكسین، رێگه‌ی نادرێت به‌شداریی بكات.
نۆڤاك هه‌ر به‌م هۆیه‌وه به‌شداریی پاڵه‌وانیه‌تیی مه‌یامییش ناكات و رێگه‌ی پێ‌نادرێت به‌شداریی بكات.