خاوەنی خەڵاتی پووشکین

پرۆفیسۆرە کوردەکە چی بە پۆتین وت؟

964+

عەبدولعەزیز خالند – هەولێر

لەپای ئیشکردن لەسەر کارکردن لەسەر زمان و کلتووری کوردی و رووسی ڤلادمێر پۆتین خەڵاتی پێ بەخشیووە، پێشی وتووە کە دەیەوێت سەردانی کوردستان بکات.

پ.د. رەشاد میران، خاوەنی خەڵاتی پووشکین بە 964ی وت، “کاتێک خەڵاتەکەم وەرگرت هەستی شانازیم هەبوو زۆر دڵخۆش بووم زیاتریش بەوەی کە کورد هەمووی پێی دڵ خۆش بوو، بە رەنجی خۆم گەیشتم بەخەڵاتەکە ئەوە زیاتر دڵ خۆشی کردم”.

وتیشی، کاتێک خەڵاتەکەی لە پۆتین وەرگرتووە پێ ووتووە هیوادرە لە کوردستان بیبینێت، پوتینیش وەڵامی داوەتەوە و وتوویەتی خۆشحاڵ دەبێت.

پێداچوونەوە: توانا نەقی