له رووباری پردێ
تیمی فریاکەتنی رووبار 6 راوچی ماسی به كهلوپهلهكانیانهوه دهستگیركرد
964+
فەرهاد حەسەن
تیمێکی یەکەی فریاکەتنی رووبار لە کەرکوک شەش کەسیان بە تۆمەتی راوکردنی ماسی لەسەر ئاوی رووباری زاب لە سنووری ناحیەی پردێ دەستگیر کردووە.
دەستگیر دەکات و دەست بەسەر (3) بەلەمدا دەگرێت کە بۆ ڕاوکردنی ماسی نایاسایی بەکارهاتووە
یەکەی فریاکەوتنی رووبار بەشێوەیەکی بەردەوام هەڵمەتی بەرفراوان بەدرێژایی رووباری زاب، ئەنجام دەدات بۆ چاودێریکردنی حاڵەتەکانی راوکردنی ماسی بەشێوەی نایاسایی.
تیمەکە بڵاویکردووەتەوە، شەش تۆمەتباریان دەستگیرکردووە و دەست بەسەر سێ بەلەم و کەرەستەی کارەبایی جۆراوجۆردا گیراوە کە بۆ راوکردنی نایاسایی بەکاریانهێناوە.
دەشڵێت، بەپێی دەسەڵاتی دادوەری ناوخۆی، هەر شەش تۆمەتبارەکە رادەستی بنکەکانی پۆلیس کران و رێوشوێنی یاساییان لە بەرامبەر گیراوەتە بەر.