15 تیمی بەرگری شارستانی لە شوێنەکەن
ئاگری کۆگاکەی رێگای گەزنە کۆنترۆڵكرا و لە قۆناغی ساردکردنەوەن
964+
عەبدولعەزیز خالند – هەولێر
ئەو ئاگرەی لە رێگای گەزنە لە کۆگایەکی مۆبیلیات کەوتەوە کۆنترۆڵکراوە و تیمەکانی بەرگری شارستانی لە قۆناغی ساردکردنەوەدان.
شاخەوان سەعید وتەبێژی بەرگری شارستانی هەولێر بە 964ـی وت، لە 95%ـی کۆگاکە سووتاوە و هیچ زیانێکی گیانی نەبووە.
وتیشی، 15 تیم و 132 ئۆتۆمبێلیان لە شوێنی رووداوەکەن و ئاگرەکە کۆنترۆڵکراوە و تەنیا ساردکردنەوەی ماوە.
پێداچوونەوە: توانا نەقی