63 هه‌لیكار ده‌ڕه‌خسێنێت

له‌ ئیدارەی راپه‌ڕین پرۆژه‌ی پلانت ئینێرجی راگه‌یه‌ندرا

964+

فەرهاد حەسەن

وەزارەتی کار دەڵێت، لە ئیدارەی راپەڕین پڕۆژەیەک راگەیەندرا، دەیان هەلیکار دەڕەخسێنێت و ئامانجیش لێی به‌هێزكردنی كه‌رتەکانی كشتوكاڵ و پیشه‌سازییە.

پڕۆژه‌ی پلانت ئینێرجی ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ لەو ئیدارەیە راگه‌یه‌ندرا و به‌پێی پرۆژه‌كه‌ش، 63 هه‌لیكار دابین ده‌كات و تێچوه‌كه‌ی سێ ملیار دیناره‌.

بەپێی راگه‌یه‌ندراوێكی وه‌زاره‌تی كار و كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی هه‌رێم، پڕۆژەکە‌ به‌ تێچووی گشتی نزیكه‌ی سێ ملیار دینار جێبه‌جێكراوه‌ و 150 ملیۆن دینار پاڵپشتی دارایی له‌ لایه‌ن وه‌زاره‌تی كار له‌ چوارچێوه‌ی پڕۆژه‌ی گه‌شانه‌وه‌ وه‌رگرتوه‌، كه‌ نیشانه‌ی جدی بونی حكومه‌ته‌ له‌ پشتگیریكردنی وه‌به‌رهێنان و پڕۆژه‌ به‌رهه‌مهێنه‌ره‌كان.

ئاماژه‌ی به‌وه‌شكراوه‌، ئامانجی پڕۆژه‌كه‌ش به‌هێزكردنی كه‌رتی كشتوكاڵ و پیشه‌سازی و دروستكردنی هه‌لیكار و په‌ره‌پێدانی توانای مرۆیی زیاتره‌، هه‌روه‌ها ئامانجێكی دیكه‌ی پابه‌ندبونه‌ به‌ ده‌سته‌به‌ری كۆمه‌ڵایه‌تی و ته‌ندروستی سه‌لامه‌تی پیشه‌یی، پشتگیریكردنی پڕۆژه‌ بچوك و مامناوه‌نده‌كان.

وەزارەتەکە دەشڵێت، پڕۆژه‌ی پلانت ئینێرجی نمونه‌یه‌كی روونی پێشكه‌وتن، داهێنان و هاوكاری نێوان حكومه‌ت و كه‌رتی تایبه‌ته‌ بۆ دروستكردنی گه‌شه‌یه‌كی ئابوری به‌رده‌وام له‌ هه‌رێمی كوردستان.

پەیکەری هەنار له‌ وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ دانرا و باس له‌...

پەیکەری هەنار له‌ وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ دانرا و باس له‌ رێكاره‌كانى تای خوێنبه‌ربوونیش كرا

شارەوانی عەزمی جەزم کردووە؛ كاره‌كانی پڕۆژه‌ خزمەتگو...

شارەوانی عەزمی جەزم کردووە؛ كاره‌كانی پڕۆژه‌ خزمەتگوزارییەکەی باغلومناره چڕتر ده‌كرێنەوە