"رۆژ ئەمشەو لەدایک دەبێت"
شەوی یەڵدا زەردەشتیەکانی کۆکردەوە
964+
توانا نەقی
شەوی یەڵدا بە درێژترین شەوی ساڵ دادەنرێت و ئیتر کۆتایی پایزە و چوونە ناو زستانی سەرماو سۆڵەیە، لەم شەوەشدا زەدەشتیەکانی کۆدەبنەوە و بە خواردنی کوردەواری پێشوازی لە وەزری زستان دەکەن.
ئاوات حوسامەدین نوێنەری زەدەشتیەکان لە وەزارەتی ئەوقافی هەرێم بە 964ـی وت، رۆژ لەم شەوەدا لە دایک دەبێت و رووناکی بەسەر تاریکتدا سەردەکەوێت.
وتێشی، بە خواردنە کورییەکان کە هەمووی خۆماڵییە و بەتایبەت هەنار و شوتی پێشوازی لە شەوەکە دەکەن و پەیامی رووناکی و لە دایکبوونی رۆژ رادەگەیەنن.
پێداچوونەوە: توانا نەقی