دروستکردنی کۆدی UPN دەرفەتەکەیە

“مامۆستایانی گرێبەست دەرفەتی دامەزراندنی هەمیشەیییان بۆ رەخساوە”

964+

فەرهاد حەسەن

عەلی رەئوف مستەفا، کە خۆی وەکو نوێنەری گشتیی مامۆستایانی گرێبەست لە هەرێمی کوردستان دەناسێنێت، دەڵێت، ناوی مامۆستایان ڕەوانەی بانکەکان کراوە و ئەمەش هەنگاوێکە بۆ دامەزراندنی هەمیشەیییان.

لە فەیسبووکەکەی بڵاویکردووەتەوە، پڕۆسەی دروستکردنی کۆدی (UPN) بۆ مامۆستایانی گرێبەست کۆتایی هاتووە و لە ئێستادا ناوەکانیان بە فەرمی رەوانەی بانکەکان کراوە، ئەمەش بە مەبەستی رێکخستنی پڕۆسەی بە بانکیکردنی موچەکانیان.

دەشڵێت “ئەم هەنگاوە گرنگییەکی زۆری هەیە و وەک دەرفەتێکی زێڕین دەبینرێت بۆ جێگیرکردنی مافەکانیان، چونکە بەبانکیکردنی مووچە رێگەخۆشکەر دەبێت بۆ ئەوەی لە چوارچێوەی بودجەی ساڵی 2026ـی عێراقدا، پڕۆسەی گۆڕینی ناونیشانیان بۆ دامەزراندنی هەمیشەیی جێگیر بکرێت”.

موچەی مامۆستایانی گرێبەست و بەشێک لە فەرمانبەران دابە...

موچەی مامۆستایانی گرێبەست و بەشێک لە فەرمانبەران دابەش دەکرێت

موچەی مامۆستایانی گرێبەستی وەزارەتی پەروەردە و خوێندن...

موچەی مامۆستایانی گرێبەستی وەزارەتی پەروەردە و خوێندنی باڵا دابەش دەکرێت