نرخی نەوت کەمێکی دیکە دابەزی
دۆخەكە هۆشداریی پێوەیە
نرخی نەوت لە دابەزینی بەردەوامە
964+
ئەرسەلان عەبدوڵا
ئەمڕۆ چوارشەممە 17.12.2025 نرخی نەوت لە بازاڕی جیهانی دابەزینی زیاتری بەخۆیەوەبینی و رەوشەكە لە چاوەڕوانی و هۆشداریدایە.
ئەمڕۆ نرخی یەكەم بەرمیل نەوتی برێنت بە 59 دۆلار مامەڵەی پێوەكرا، لە كاتێكدا نەوتی خاوی تێكساس بە 56 دۆلار دەستی بە مامەڵة كرد.
ئەم پاشەكشێیەی نەوتی لە كاتێكدایە بازاڕی جیهانی لە بارێكی هۆشداری و چاوەڕوانی گۆڕانكارییە سیاسی و ئابوورییەكاندایە.
بارودۆخی سیاسی و ئاسایش لە دنیادا وایكردووە داواكاری لەسەر نەوت كەمتر ببێتەوە، ئەمەش وای كردووە نرخی دابەزێت و خواستەكان كەمبێتەوە.