قایمقامییەت وادەڵێت
لە رانیە ئەوانەی نەوتیان وەرنەگرتووە سەردانی بەشی خۆراک بکەن
964+
فەرهاد حەسەن
قایمقامییەتی رانیە، ئاگاداری ئەو هاوڵاتیانەی کردووەتەوە کە تاوەکو ئێستا نەوتیان وەرنەگرتووە، سەردانیان بکەن بەمەبەستی تۆمارکردنی ناویان.
قایمقامییەت دەیەوێت لیستێک بۆ ئەو هاوڵاتیانە ئامادە بکات و ئینجا داوای بەشە نەوتەکەیان لە لایانی پەیوەندیدار بکات.
روونیکردووەتەوە ئەو هاوڵاتیانەی لە رابردوودا بەهۆی ئاگادارنەبوونی بەشێکیان یاخود بوونی کێشەی تەکنیکی و وونکردنی کارتەکانیان نەیانتوانیوە نەوت وەربگرن، وا پێویست دەکات بەزووترین کات سەردانی بەشی خۆراکی رانیە بکەن .
دەشڵێت “هەرکاتێک لیستی ئەو هاوڵاتیانەی نەوتیان وەرنەگرتووە ئامادەبێت نەوتی پێویست داوادەکەین”.