لە رۆژئاوای کوردستانەوە بۆ باشوور

مانگی سووری كوردی ئامادەیە هاوكاری هاوڵاتیانی چەمچەماڵ بكات

964+

فەرهاد حەسەن

مانگی سووری كوردی لە رۆژئاوای کوردستان ئامادەیی دەربڕی بۆ هەموو جۆرە هاوكارییەكی مرۆیی، فریاگوزاری و پزیشکی، بۆ چەمچەماڵ دابین بكات.

بەپێی راگەیەندراوێکی مانگی سووری كوردی کە بارەگاكەی لە شاری قامیشلۆی رۆژئاوای كوردستانە، وێرای سەرخۆشکردنیان لە قوربانیانی لافاوەكەی هەفتەی رابردووی هەرێمی كوردستان، ئامادەییان پیشانداوە بەهەموو جۆرێک هاوکاری زیانلێکەوتووان بکەن.

ئەمڕۆ دووشەممە، هەریەكە لە هەدیە عەبدوڵا و دڵگەش عیسا، هاوسەرۆكانی مانگی سووری كوردی بڵاویانكردەوە، کە دەتوانن هەموو جۆرە هاوکارییەک بۆ لێقەوماوان دابین بكات و ئامادەیی خۆشیان دەربڕی بۆ دابینکردنی هەموو جۆرەکانی هاوکاری مرۆیی، فریاگوزاری و پزیشکی.

دەشڵێن، “ئامادەین بۆ وەڵامدانەوەی دەستبەجێ هەر بانگەوازێک بە مەبەستی پشتیوانی، کە بەشداربێت لە کەمکردنەوەی ئازاری ئەو کەسانەی زیانیان بەرکەوتووە”.

زیاتر لە 10 رۆژە چەند گەڕەکێکی چەمچەماڵ کێشەی ئاوی خوار...

زیاتر لە 10 رۆژە چەند گەڕەکێکی چەمچەماڵ کێشەی ئاوی خواردنەوەیان هەیە

ئەوانەی لە لافاوەکەی چەمچەماڵ زیان بەر ئۆتۆمبێلەکانتا...

ئەوانەی لە لافاوەکەی چەمچەماڵ زیان بەر ئۆتۆمبێلەکانتان کەوت؛ سەردانی هاتوچۆ بکەن