38 ملیۆن بەشەخۆراک نوێ کراوەتەوە

وەزارەتی بازرگانی: کۆتایی بە گەندەڵیکردن لە بەشەخۆراک هاتووە

964+

ئەحمەد مستەفا

وەزارەتی بازرگانیی عێراق دەڵی،پرۆسەی نوێکردنەوەی ئەلیکترۆنیی کارتی بەشەخۆراک سەرکەوتنی بەدەستهێناوە و لە ماوەی کەمتر لە ساڵێکدا ژمارەی ئەو هاوڵاتیانەی زانیارییەکانیان نوێ کردووەتەوە گەیشتووەتە 38 ملیۆن کەس.

وەزارەتەکە لە رێگەی وتەبێژەکەیەوە گوزارشت لەوەدەکات، لە رێگەی ئەو پڕۆسەیەوە کۆتایی بە گەندەڵیکردن هێنراوە.

ستار جابری، بریکاری وەزارەتی بازرگانی ئەمڕۆ یەکشەممە 14.12.2025، بە پێگەی فەڕمی حکومەتی عێراقی وتووە، ئەم هەنگاوە بەشێکە لە بەرنامەی حکومەت بۆ جیاکردنەوەی کەسانی شایستە و گەیاندنی بەشەخۆراک پێیان و پرۆسەکەش گۆڕانکارییەکی دیجیتاڵییە کە هاوڵاتیان بەبێ سەردانیکردنی فەرمانگەکان توانیویانە زانیارییەکانیان نوێ بکەنەوە.

وەزارەتەکە کار لەسەر خستنەکاری ئەپلیکەیشنی تایبەت دەکات بۆ زیادکردنی منداڵ و گواستنەوەی کارتەکان لە سەرتاسەری عێراقدا کە ئەمەش دەبێتە هۆی بنبڕکردنی گەندەڵی و رێگریکردن لە بەکارهێنانی رۆتین و بەرتیل، وەک وتەبێژەکە باسی کردووە.

ئاگادارییەک بۆ خێزانە جیابووەوەکان؛ ئاگاداربن بەشەخۆ...

ئاگادارییەک بۆ خێزانە جیابووەوەکان؛ ئاگاداربن بەشەخۆراکى مانگانەتان نەفەوتێت