تەقەکەرەکە دەستگیر نەکراوە
لە زانکۆیەکی ئەمریکا تەقە کرا و کوژراو و بریندار هەیە
964+
ژێوار خدر
لە زانکۆی “بڕاون” لە ویلایەتی رۆد ئایلەندی ئەمریکا، دەستڕێژی گولـلە کرا و بەهۆیەوە دوو کەس کوژران و هەشت کەسی دیکەش بە سەختی بریندار بوون، پۆلیس و بەرپرسانی ئەمنیش دەڵێن، تەقەکەرەکە هێشتا دەستگیر نەکراوە و بە دوایدا دەگەڕێن.
برێت سمايلی، سەرۆکی شارەوانی پرۆڤیدێنس لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا کوژرانی دوو کەسەکەی پشتڕاستکردووەتەوە و رایگەیاندووە، بریندارەکان دۆخیان جێگیرە، رووداوەکە لە بینای “بارۆس و هۆڵی” روویداوە کە بەشەکانی ئەندازیاری و فیزیا لەخۆدەگرێت و بڕیاربوو لەو کاتەدا تاقیکردنەوەی تێدا ئەنجام بدرێت.
هێزە ئەمنییەکان دەڵێن، گومانلێکراوەکە پیاوێکە و بە جلوبەرگی رەشەوە بینراوە کە بیناکەی بەجێهێشتووە بەبێ ئەوەی چەکەکەی دیار بێت، گەڕان بەردەوامە بۆ دەستگیرکردنی تەقەکەرەکە.