"با شتە باشەکانمان ببەخشین"

زانکۆی سلێمانی هەڵمەتێکی بۆ کۆکردنەوەی هاوکاری بۆ زیانلێکەوتووانی لافاو راگەیاند

964+

دیلان محەمەدجەزا – سلێمانی

کۆکردنەوەی هاوکارییەکان بۆ زیانلێکەوتووانی لافاوەکەی چەمچەماڵ بەردەوامە و زانکۆی سلێمانیش دوو شوێنی بۆ ئەو مەبەستە دیاریکردووە، یەکێکیان لەبەردەم کەمپە کۆنەکەی زانکۆیە لەناو شار و ئەوەی دیکەشیان لای سەرۆکایەتی زانکۆیە.

د. خالید ئەحمەد راگری کۆلێژی زانستە ئیسلامییەکان بە 964ـی وت، “لە کاتژمێر 10ـی بەیانی ئەمڕۆ شەممەوە 13.12.202 هەڵمەتێکمان لەسەر راسپاردە و سەرپەرشتی راستەخۆی سەرۆکی زانکۆی سلێمانی دەستپێکردووە و تا نیوەڕۆی رۆژی دووشەممە بەردەوام دەبێت، دواتر هەموو هاوکارییەکان رەوانەی زیانلێکەوتووانی چەمچەماڵ دەکەین”.

“خەڵکی چەمچەماڵ شایەن و پێویستی بەوەیە کە شتی باش و جوانیان بۆ بنێردرێت، بۆیە تا بۆتان دەکرێت، شتە باشەکانتان ببەخشن”، د. خالید وای وت.

سێشەممەی هەفتەی رابردوو بەهۆی بارانبارینی بەخۆڕ لە قەزای چەمچەماڵ و چەند شوێنێکی دیکەی کوردستان لافاو دروستبوو و بەهۆیەوە پێنج کەس گیانیان لەدەستدا کە دوو کەسیان لە چەمچەماڵ و ناحیەی شۆڕش بوون، ئەوە جگە لەوەی زیانی ماددی زۆری لێکەوتەوە و خەڵکێکی زۆر بێ خانە و لانە بوون.

پێداچوونەوە؛ شۆڕش قادری

هەڵمەتی کۆکردنەوەی هاوکاری بۆ زیانلێکەوتووانی لافاوە...

هەڵمەتی کۆکردنەوەی هاوکاری بۆ زیانلێکەوتووانی لافاوەکەی چەمچەماڵ دەستپێکرد

کۆمەک و هاوکاری سەرەتایی دەگەیەنرێتە چەمچەماڵ  و دەور...

کۆمەک و هاوکاری سەرەتایی دەگەیەنرێتە چەمچەماڵ  و دەوروبەری