لە سۆران
15 ئاوی زێدەڕۆ بڕدران
964+
ژێوار خدر
لیژنەکانی بەڕێوەبەرایەتیی ئاوی سۆران، هەڵمەتێکی نوێیان بۆ نەهێشتنی زێدەڕۆیی سەر تۆڕەکانی ئاو ئەنجامدا و تەنیا لە یەک رۆژدا 15 حاڵەتی سەرپێچییان تۆمار کرد.
بەڕێوەبەرایەتی ئاوی سۆران رایگەیاند، ئەمڕۆ تیمەکانیان لە گەراجی بەرگوانەوە تاوەکو نانەواخانەی “متار” لەسەر رێگەی دیانا، هەروەها لە گەڕەکی 26ی گوڵان پشکنینیان کردووە.
دەشڵێت، تەنیا لەمڕۆدا 15 حاڵەتی سەرپێچییان تۆمار کردووە و ئەو ئاوانەیان بڕیوە کە بە شێوەی زێدەڕۆ و نایاسایی بۆ ماڵ و شوێنەکان راکێشراون، هەڵمەتەکەش بەردەوامی دەبێت.
داواش لە هاوڵاتیان دەکات، هەرکەسێک سەرپێچی یان دەستکاریی تۆڕەکانی ئاوی بینی، راستەوخۆ پەیوەندی بە هێڵی گەرمی لیژنەکەوە بکات لە رێگەی ئەم ژمارە تەلەفۆنەوە: 07511232020