بۆ کتێبخانەى چەمچەماڵ

964 هەڵمەتى کۆکردنەوەى هەزاران کتێب رادەگەیەنێت

964+
وریا فەتاح

لە 964ـەوە 100 کتێب پێشکەش بە کتێبخانەى چەمچەماڵ، ئەمە سەرەتاى هەڵمەتێکە بۆ کۆکردنەوەى هەزاران کتێب بۆ کتێبخانەکە.

964 داوا لە کتێبخانە و ناوەندەکانى چاپ و بڵاوکردنەوە و نوسەران و ئەهلى کتێب دەکات، قۆڵى لێهەڵماڵن و بەشداربن لە هەڵمەتى کۆکردنەوەى کتێب بە کتێبخانەى چەمچەماڵ.

کتێبخانەى چەمچەماڵ، بەهۆى ئەو باران و لافاوەى دوێنێ روویدا، تووشى زیانێکى زۆر بوو، بەشێوەیەک نزیکەى 10 هەزار ناونیشانى جیاواز لە کتێب و گۆڤار، تێکەڵ با قوڕاو و چڵپا و پاشماوەى لافاوەکە بوون.

کۆکردنەوەى کتێب بۆ کتێبخانەى چەمچەماڵ

کۆکردنەوەى کتێب بۆ کتێبخانەى چەمچەماڵ