بەرهەمى 39 ساڵەیان بەئاودا چوو
کتێبخانەى چەمچەماڵ؛ لافاو وێرانى کرد
964+
ئەحمەد محەمەد- سلێمانى
کتێبخانەى چەمچەماڵ 39 ساڵە کتێب و سەرچاوە کۆدەکاتەوە، بەڵام باران و لافاوەکەى دوێنێ بە چەند خولەکێک کۆتایى بەو هەموو رەنج و ماندووبوونەکان هێنا و تێکڕا 10 هەزار کتێب و گۆڤار، تێکەڵ بە پاشماوەى ئاوى لافاوەکە بوون.
وەک ئەوەى هێرش عەبدولرەحمان، بەڕێوەبەرى کتێبخانەکە بۆ 964 قسەى کردووە، نزیکەى یەک مەتر ئاو هاتووەتە ناو کتێبخانەکەیان و بە تەواوى وێرانى کردووە.
کتێبخانەکە بەشێک بووە لە سەرچاوەى زانست و زانین بۆ خەڵک و قوتابیان و خوێندکارانى سنوورى چەمچەماڵ، بۆیە 964 وەک هەنگاوێک هەڵدەستێت بە راگەیاندنى هەڵمەتێک بۆ کۆکردنەوەى کتێب بۆ کتێبخانەکە و داواش لە کتێبخانە و ناوەندەکانى چاپ و بڵاوکردنەوە و نوسەران و شەیدایانى کتێب دەکات، پاڵپشتى هەڵمەتەکەبن و کتێب پێشکەش بە چەمچەماڵ بکەن و لێنەگەڕێن کتێبخانەکە پەکى بکەوێت.
پێداچوونەوە: وریا فەتاح