" ئەوەی بڕوا ماڵی دنیا بڕوا"

هەر چی ئالیک و گەنم و جۆیانە تیاچوو

 964+

ئەحمەد محەمەد

زەرەر و زیانەکانی ئەو ماڵانەی چەمچەماڵ بە ڕێژەیەکە هەندێکیان هیچیان بۆ  دەرنەچووە، یەکێک لەو مالەکان ژێرزەمینەکەیان پڕبووە لە گەنم و جۆ و ئالیکی ئاژەڵ کەچی تووشی زیانێکی زۆر بوون.

خاوەنی ماڵەکە بۆ 964 دەڵێت، ئەوەی بڕوا تەنیا ماڵی دنیا بڕوا بەڵام چەندین فەردە گەنم و جۆ و ئالیک و کای تیاچووە لە ژێر زەمینەکەیان ئەمە جگە لەوەی چەندین ئامێر و بەرمیلی نەوت و ئەشیای دیکەیان تیاچووە.

دەشڵێت، تا ئێستا هیچ بەرپرسێک نەچووە بە دەمیانەوە و داواکارن قەرەبوو بکرێنەوە چونکە زیانی زۆریان بەرکەوتووە.

پێداچوونەوە: توانا نەقی

زیانلێکەوتووێکی چەمچەماڵ؛ ئەوەی چەند ساڵە کۆیدەکەمەو...

زیانلێکەوتووێکی چەمچەماڵ؛ ئەوەی چەند ساڵە کۆیدەکەمەوە لافاو لێی بردم