بەربەستەکە چاککرایەوە

مەترسی لافاو لەسەر کەلار نەماوە

964+

میلاد جەلال – کەلار

ئەو بەربەستەی بەیانی ئەمڕۆ لە گوندی سەید خەلیل ھەرەسی ھێنابوو، ئیستا توندوتۆڵکراوەتەوە و مەترسی لەسەر لاوفاو لە کەلار نەماوە.

موئەیەد ئەحمەد، بەڕێوەبەری ئاودێری گەرمیان بە 964ـی وت، نزیکەی 15 مەتری بەربەستی رێڕەوی چەمی سەیدخەلیل ھەرەسی ھێنابوو، ئێستا لەلایەن
تیمەکانیانەوە بە شۆفڵ چاککراوەتەوە و تندوتۆڵی دەکەن.

وتیشی، ئێستا هیچ مەترسییەک لەسەر دروستبوونی لافاو لە کەلار نەماوە و ئاوەکە بە رێڕەوەی خۆیدا دەڕوات و سەرجەم تیمەکانیشیان لە ئامادەباشیدان.

پێداچوونەوە: توانا نەقی

بەربەستی چەمی سەیدخەلیل ھەرەسی ھێنا و لافاو بەرەو كەلا...

بەربەستی چەمی سەیدخەلیل ھەرەسی ھێنا و لافاو بەرەو كەلار بەڕێوەیە