کۆیە بێ ئاو دەبێ

بەرهەمهێنانی ئاو لە پڕۆژەکانی بۆگد و تەقتەق وەستێنرا

964+

ئەحمەد مستەفا

پڕۆژەی ئاو لێڵ بووە و ئاوی کۆیە داوای لە هاوڵاتیانی قەزاکەی کرد، بەوریاییەوە ئاو بەکار بهێنن تاوەکو ئەو کاتەی ئاوی زێی بچووک روون دەبێتەوە و رێژەی لێڵی ئاو دادەبەزێت و کاری خاوێن کردنەوە لە وێستگەکانی بەرهەمهێنانی ئاو ئەنجام دەدرێت.

باران بارینی زۆر و بوونی لافاو، سەرجەم پرۆژەکانی بەرهەم هێنانی ئاوی خواردنەوە کە ئاو بۆ شاری کۆیە دابین دەکەن “پڕۆژەی ئاوی بۆگد – کۆیە” و “پڕۆژەی ئاوی تەق تەق – کۆیە” لێڵ کردووە وسەرجەمیان لەکار وەستێنراون.

ئاوی کۆی لە راگەیەندراوێکدا ئەمشەو 9.12.2025، ئاماژە بەوەدەکای، بەهۆی ئەوەی رێژەی لێڵی ئاو(NTU) زۆر بەرز بووەتەوە و گەیشتووەتە سەرووی “10.000” وە فلتەرەکانی پاڵاوتنی ئاو لە وێستگەکانی بەرهەمهێنانی ئاو ناتوانن کاری خۆیان ئەنجام بدەن، بۆیە پێدانی ئاویان بە کاتی راگرتووە.

چەند رۆژێکە شەپۆلێکی بارانبارینی باش رووی لە ناوچەکانی کوردستان کردووە و ئەمڕۆش لە چەمچەماڵ و چەند شوێنێکی دیکە لافاو دروست بوو، كە جگە لە زیانی گیانی، زیانی ماددی زۆریش بەر هاوڵاتیان گەیشت.

ئاگاداریەک لە بەڕێوبەرایەتی ئاوی کۆیە وە :
سەرجەم پرۆژەکانی بەرهەم هێنانی ئاوی خواردنەوە کە ئاو بۆ شاری کۆیە دابین دەکەن (پڕۆژەی ئاوی بۆگد – کۆیە ) و (پڕۆژەی ئاوی تەق تەق – کۆیە) وەستێنران ….
لێڵ بوون و قوراو بوونی ئاوی زێی بچووک…..
بەهۆی ئەو باران بارینە بەخوورەی کەوا لە دوو رۆژی رابردوودا چەند شوێنێکی گرتۆتەوە ئاوی زێی بچووک کەسەرچاوەی دابین کردنی ئاوی خواردنەوە یە بۆ قەزای کۆیە و گوندەکانی دەوروبەری بەهۆی لێڵ بوون و قوراو بوونی زێی بچووک بە ناچاری سەرجەم پرۆژەکانی بەرهەم هێنانی ئاوی پاک بۆ سەنتەری قەزای ئەمڕۆ ڕێکەوتی ٩ – ١٢-٢٠٢٥ وەستێنران… بەهۆی ئەوەی رێژەی لێڵی ئاو(NTU) زۆر بەرز بۆتەوە و گەیشتۆتە سەرووی (١٠٠٠٠) وە فلتەرەکانی پالاوتی ئاو لە وێستگەکانی بەرهەمهێنانی ئاو ناتوانن کاری خۆیان ئەنجام بدەن … بۆیە داواکارین لە هاولاتیانی شاری کۆیە و بەوریاییەوە ئاو بەکار بهێنن تاوەکو ئەو کاتەی ئاوی زێی بچووک ڕوون دەبێتەوە و رێژەی لێڵی ئاو دادەبەزێت وکاری خاوێن کردنەوە لە وێستگەکانی بەرهەمهێنانی ئاو ئەنجام دەدرێت و پرۆژەکان دەکەونەوە کار….
ڕاگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتی ئاوی کۆیە
٩/١٢/٢٠٢٥