مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان
"بەهانای لێقەومانەوە بڕۆن"
سەرۆكی حكومەتی هەرێم هاتە سەر خەت
+964
ئەرسەلان عەبدوڵا
سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان رایگەیاند، پرسە و سەرەخۆشی ئاراستەی كەسوكاری ئەو دوو هاوڵاتییە دەكات كە لە ناحیەی شۆڕشی سەر بە چەمچەماڵ بەهۆی لافاوەوە گیانیان لەدەستداوە، دەشڵێت وەزارەتە پەیوەندیدارەکان و ئیدارەی خۆجێی راسپاردووە، بە هانای لێقەوماوانەوە بچن و هەر هاوکاری و یارمەتییەک پێویست بێت، پێشکەشیان بکەن.
مەسرور بارزانی لە پەیامێكدا ئێوارەی ئەمڕۆ سێشەممە پەیامێكی بڵاوكردەوە، كە بەم جۆرەیە:
پەیامێک لە سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە
بە داخەوە بەهۆی لافاوەوە، دوو هاوڵاتی لە شارەدێی شۆڕش سەر بە قەزای چەمچەماڵ گیانیان لە دەستداوە و زیانی ماددیش بەر ماڵی هاوڵاتییان و قوتابخانە و فەرمانگەکانی حکومەت کەوتووە.
پرسە و سەرەخۆشیی قووڵی خۆم ئاراستەی کەسوکاری قوربانیان دەکەم و هاوبەشی خەمیانم ، هیوای چاکبوونەوەی خێراش بۆ برینداران دەخوازم.
وەزارەتە پەیوەندیدارەکان و ئیدارەی خۆجێییم ڕاسپاردووە کە بە هانای لێقەوماوانەوە بچن و هەر هاوکاری و یارمەتییەک پێویست بێت، پێشکەشیان بکەن.
مەسرور بارزانی
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان
2025/12/9