سعودیا بڕیارێکى دەرکرد

ئەوەنەما حاجیان بە دڵى خۆیان وێنە بگرن

964+

وریا فەتاح

بەپێى بڕیارێکى وەزارەتى ناوخۆ سعودیە، لە وەرزى حەجى 2026، وێنەگرتن و تۆمارکردنى ڤیدیۆ لە هەردوو مزگەوتی پێغەمبەر محمد (درودی خوای لەسەر بێت) لە مەدینە و حەرەمی پیرۆز لە شاری مەککە، قەدەغە دەکرێت.

کاروان ستوونى وتەبێژى بەڕێوەبەرایەتى حەج و عومرەى کوردستان بە 964ـى رایگەیاند، ئەو هەنگاوەى سعودیە لەپێناو خزمەتکردنى حاجیان و دروستکردنى کەشێکى ئیمانییە بۆ ئەوەى دوربکەونەوە لە سەرقاڵبوون بە مۆبایل و شتى دیکەوە.

داواش لە حاجیانى کوردستان دەکات، لە کاتى چونیان بۆ پرۆسەى حەج، پێشوازى لەو بڕیارە بکەن و هاوکار و هەماهەنگ بۆ ئەوەى هەمیشە حاجیانى کوردستان بەسەرکەوتوو دابنرێن.

دەوامی فەرمانبەرانی حەج و عـومرە درێژ کرایەوە و شەممان...

دەوامی فەرمانبەرانی حەج و عـومرە درێژ کرایەوە و شەممانیش دەوام دەکەن