تەنیا گەنم نەبێت
رێکخراوی فاو: نرخی خۆراك لە جیهاندا دابه‌زیوه
964+
فەرهاد حەسەن
رێكخراوی نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كان بۆ خۆراك و كشتوكاڵ رایگه‌یاند، نرخی خۆراكی سه‌ره‌تایی بۆ سێیه‌م مانگ له‌سه‌ر یه‌ك له جیهاندا دابه‌زیوه و نرخی سه‌رجه‌م كاڵا گه‌وره‌كانیش جگه له دانه‌وێڵه‌كان هەموویان دابه‌زیون.
بەپێی ئەو پێوه‌رانەی کە رێكخراوی FAO بۆ نرخی خۆراك دایناوە و بەهۆیەوە به‌دواداچون بۆ سه‌به‌ته‌یه‌ك له كاڵا خۆراكییه بازرگانییه جیهانییه‌كان ده‌كات، له مانگی تشرینی دووه‌می ئەمساڵدا تێكڕای 125.1 خاڵ بووه، له چاو خوێندنه‌وه‌ی پێداچونه‌وه‌ی مانگی تشرینی یه‌كه‌می ئه‌مساڵ كه 126.6 خاڵ بوه كه ئه‌مه‌ش كه‌مترین خوێندنه‌وه‌یه‌تی له مانگی كانوونی دووه‌می 2025ه‌وه.
رێكخراوەکە دەڵێت، تێكڕای مانگی تشرینی دووه‌م به رێژه‌ی 2.1% له ئاستی ساڵێك پێشتر دابه‌زیوه، هه‌روه‌ها به رێژه‌ی 21.9% دابه‌زیوه و ئه‌مه‌ش كاریگه‌ری له‌سه‌ر پێشبینییه‌كانی دابینكردنی بڕێكی زۆر له خۆراكی جیهانی هه‌بووه، له‌كاتێكدا پێوه‌ره‌كانی نرخی شیره‌مه‌نیه‌كان به رێژه‌ی 3.1% دابه‌زیووه، ئه‌مه‌ش بۆ پێنجه‌مین مانگی له‌سه‌ریه‌ك به‌رده‌وام بووه له دابه‌زین.
پێوه‌ری نرخی زه‌یتی رووه‌كی به رێژه‌ی 2.6% دابه‌زی و گه‌یشته نزمترین ئاستی له ماوه‌ی پێنج مانگدا، ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدایه كه زۆربه‌ی به‌رهه‌مه‌كان له‌نێویاندا زه‌یتی خورما دابه‌زیوه و جێگەی قازانجه‌كانی زه‌یتی سۆیای گرته‌وه، هه‌روه‌ها نرخی گۆشت به‌ڕێژه‌ی 0.8% دابه‌زیوه، به‌ڵام نرخی گه‌نم له ئه‌نجامی داواكاری ئه‌گه‌ری چین و گرژییه جیۆپۆلیتیكییه‌كان له ناوچه‌ی ده‌ریای ره‌شدا به‌رزبوه‌ته‌وه.
له راپۆرتێكی جیادا سه‌باره‌ت به دابینكردن و داواكاری دانه‌وێڵه، رێكخراوی FAO پێشبینییه‌كانی بۆ به‌رهه‌مهێنانی دانه‌وێڵه‌ی جیهانی له ساڵی 2025دا به‌رزكرده‌وه بۆ به‌رزترین ئاستی تۆماركراو كه 3.003 ملیار تۆن بووە، له كاتێكدا پێشبینییه‌كانی مانگی رابردوو 2.990 ملیار تۆنە، ئه‌مه‌ش به پله‌ی یه‌كه‌م ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ زیادبونی خه‌مڵاندنی به‌رهه‌مهێنانی گه‌نم .