"وەکو پاشا دەژیم"
کاسبکارێکی رانیە قەناعەتی بەو 10 هەزار دینارە هەیە کە رۆژانە دەستى دەکەوێت
964+
ئەحمەد محەمەد – رانیە
کاسبکارێکی رانیە دەڵێت، قەناعەتی تەواوم بەو 10 هەزار دینارە هەیە کە رۆژانە دەستى دەکەوێت و دەشڵێت قەناعەتم بە کارەکەم هەیە و وەکو پاشاش دەژیم.
هەموو رۆژانی هەینییەك كاسبكارانی رانیە و دەورووبەری روودەكەنە ناوچەی پیشەسازیی و لەو شوێنەدا كە بۆیان دیاریكراوە كاڵا جۆراجۆرەكانیان دەفرۆشن.
عەبدوڵا قەندیلی، كاسبكارێكی بازاڕەكەیە و قسەی بۆ پەیامنێری 964 كردووە و دەڵێت، بازاڕیان باشە و لەگەڵ ئەوەی هیچ موچەیەكی نییە بەڵام قەناعەتی بەو كەسابەتە هەیە کە دەیکات.
دەشڵێت “لەسەر عارەبانەكەم بنێشتەتاڵ، هەنگوین، زەیتی زەیتون، سركەی سێو و ئاوی تاڵە بنێشت دەفرۆشم و رۆژانەش 10 تاوەكو 20 هەزار دینارم دەست دەكەوێت”.
ئاماژە بەوەدەکات کە خەڵكی ئەم زەمانە قەناعەتیان نەماوە، بۆیە پێویستە قەناعەت لە کاسبیکردندا هەبێت، ئەگەرنا رۆژانە هەزار دۆلاریش پەیدا بكرێت سەركەوتوو نابێت.
پێداچوونەوە؛ فەرهاد حەسەن