لە کۆبوونەوەی نێچیرڤان بارزانى و مایكڵ ریگا‌س

“پێویستە چه‌ك ته‌نیا له‌ ده‌ستى ده‌وڵه‌تدا بێت”

964+

فەرهاد حەسەن

نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان و مایكڵ ریگا‌س، جێگرى وه‌زیرى ده‌رەوه‌ى ئه‌مریكا كۆبونه‌وه‌ و به‌پێی راگه‌یه‌ندراوی كۆبونه‌وه‌كه‌، دوایین هێرشه‌كه‌ى سه‌ر كێڵگه‌ى گازى كۆرمۆریان سه‌ركۆنه‌ كرد و جه‌ختیان كرده‌وه‌ كه‌ ده‌بێ ئه‌نجامده‌ران روبه‌ڕووى یاسا بكرێنه‌وه‌، دووپاتیشیان کردووەتەوە کە پێویستە چه‌ك ته‌نیا له‌ ده‌ستى ده‌وڵه‌تدا بێت.

سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاویكرده‌وه‌، نیوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێم پێشوازیى له‌ مایكڵ ریگا‌س، جێگرى وه‌زیرى ده‌رەوه‌ى ئه‌مریكا كرد كه‌ بۆ كردنه‌وه‌ى ته‌لارى تازه‌ى كونسوڵخانه‌ى گشتیى ئه‌مریكا له هه‌ولێر، سه‌ردانى هه‌رێمى كوردستانى كردوه‌.

ئاماژه‌ به‌وه‌شكراوه‌، سەرۆکی هەرێم  دوپاتیكرده‌وه‌ كه‌ سه‌ردانه‌كه‌ نیشانه‌ى پابه‌ندیى ئه‌مریكایه‌ به‌ به‌رده‌وامیى په‌یوه‌ندیى درێژخایه‌ن و ستراتیژى له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستاندا، هه‌روه‌ها سوپاسى ئه‌مریكاى كرد بۆ پشتیوانى و هاوكارییه‌كانى بۆ عێراق و هه‌رێمى كوردستان له‌ هه‌موو بواره‌كاندا.

له‌ راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووه‌، هه‌ردولا باسیان له‌ دۆخى گشتیى عێراق و هه‌رێمى كوردستان كرد و تیشكیان خسته‌ سه‌ر به‌ئامانجگرتنى ژێرخانى ئابوریى هه‌رێمى كوردستان، له‌مباره‌یه‌وه‌ دوایین هێرشه‌كه‌ى سه‌ر كێڵگه‌ى گازى كۆرمۆریان سه‌ركۆنه‌ كرد و جه‌ختیان كرده‌وه‌ كه‌ “ده‌بێت ئه‌نجامده‌ران روبه‌ڕووى یاسا بكرێنه‌وه‌، هه‌روه‌ها چه‌ك ته‌نها له‌ ده‌ستى ده‌وڵه‌تدا بێت”.

مایكڵ ریگاس، جێگرى وه‌زیرى ده‌رەوه‌ى ئه‌مریكا، چەند رۆژێکە لە بەغدایە، هەروەک پێشتر وەزارەتی دەرەوە بڵاویکردبووەوە بەسەردانێکی فەرمی هاتووەتە ناوچەکە دوای ئەوەی لە رێوڕەسمی کردنەوەی باڵەخانە نوێکەی کونسوڵخانەی وڵاتەکەیدا بەشدار دەبێت، هەولێر بەجێدەهێڵێت بەرەو تەلئەبیب و ساردانی وڵاتی ئیسڕائیل دەکات، پاشانیش دەگەڕێتەوە وڵاتەکەی.

ئەمڕۆ ئەمریکا بینای کونسوڵخانە نوێیەکەی لە هەولێر دەک...

ئەمڕۆ ئەمریکا بینای کونسوڵخانە نوێیەکەی لە هەولێر دەکاتەوە

جێگری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریکا گەیشتە هەولێر

جێگری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریکا گەیشتە هەولێر

بەرپرسە باڵاکەی ئەمریکا گەیشتە عێراق و سه‌ردانى هەرێم...

بەرپرسە باڵاکەی ئەمریکا گەیشتە عێراق و سه‌ردانى هەرێمی کوردستانیش ده‌كات