لە ئەنبار بە بالۆن ماددەی هۆشبەریان دەگواستەوە و دەستگیر كران
عێراق
بە بالۆن ماددەی هۆشبەریان دەگواستەوە و دەستگیر كران
964+
ئەرسەلان عەبدوڵا
فەرماندەیی پاسەوانی سنوور پووچەڵکردنەوەی هەوڵی بە قاچاخکردنی 18 کیلۆ ماددەی هۆشبەری لە رێگەی باڵۆنێکەوە بەسەر سنوورە نێودەوڵەتییەکانی رۆژئاوای پارێزگای ئەنبار راگەیاند.
لە راگەیەندراوێکدا فەرماندەییەکە ئەمڕۆ چوارشەممە 3.12.2025 ئاماژەی بەوەکردووە، مەفرەزەکانی فەوجەکانی 3ی لیوای 6ی سنوور توانیان هەوڵێک بۆ بەقاچاخبردنی بڕێکی زۆر حەبی هۆشبەر پووچەڵ بکەنەوە کە 18 کیلۆگرام بووە بە باڵۆن دەگوازرایەوە بەسەر سنووری رۆژئاوای پارێزگای ئەنبار.
ئاماژە بەوەش کراوە، “98 کیسە دۆزراوەتەوە کە هەریەکەیان هەزار حەبی ماددەی هۆشبەری تێدابووە”.
پاسەوانی سنوور دەڵێت، بەپێی رێکارە یاساییەکان دەست بەسەر کەرەستەی قاچاخدا گیراوە، راپۆرتی فەرمی دەستبەسەرداگرتن ئامادەکراو و رێوشوێنی یاسایی گیراوەتەبەر.