لە مانگی رابردوودا 56 بوومەلەرزە لە کوردستان روویانداوە – وێنە؛ بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی سلێمانی
سەنتەری بوومەلەرزەزانی هەرێم:
“مانگی رابردوو 56 بوومەلەرزە لە کوردستان روویانداوە”
964+
شۆڕش قادری
لە مانگی رابردوودا 56 بوومەلەرزە لە کوردستان روویانداوە کە 14 دانەیان گوڕەکانیان لە نێوان 2 بۆ 2.8 پلە بەپێوەری ریختەر بوون.
بەپێی داتا تۆماركراوەكانی سەنتەری بوومەلەرزەزانی هەرێم، لە مانگی تشرینی دووەمی ئەمساڵدا، 56 بوومەلەرزە لە سنووری هەرێمی كوردستان روویانداوە.
ئاماژە بەوەشکراوە کە لەو ژمارەیە، 14 بوومەلەرزەیان گوڕەكانیان لە نێوان 2 بۆ 2.8 پلە بە پێوەری ریختەر بووە و ئەوانی دیکە گوڕەكانیان كەمتر بووە.