بارانبارین دەستپێدەکات و جەوەکەش ساردتر دەبێت
کەشوهەوا
باران نابارێت و پلەکانی گەرما زیاتر دادەبەزن
964+
توانا نەقی
کەشناسی پێشبینی خۆی بە کەشی ئەمڕۆ و سبەینێ کردووە و باسی بارانی تێدانییە بەڵام پلەکانی گەرما زیاتر دادەبەزن و کەش تەواو سارد دەبێت.
بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێم بڵاویکردەوە، بۆ ئەمڕۆ سێشەممە ئاسمان ساماڵ دەبێت و پلەکانی گەرماش تا سێ پلەیەک دادەبەزن.
هەرچی سەبارەت بە سبەینێیە کەمێکی دیکە پلەکانی گەرما دادەبەزن و ئاسمان لە هەندێک ناوچە دەگۆرێت بۆ هەوری تەواو.
ئەمڕۆ سێ شەممە 2.12.2025
کەش / ئاسمان ساماڵ دەبێت لەگەڵ هەندێک پەڵەهەور .
خێراى با / لەسەرخۆ دەبێت (10-15) کم/ک
ئاراستەی با / باکووری خۆرئاوا دەبێت.
پلەکانی گەرما / نزم دەبێتەوە بە (2-3) پلە بەراورد بە تۆمارکراوەکانی دوێنێ.
مەوداى بینین / لەنێوان ( 8 – 10) کم دەبێتبەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی بۆ ئەمڕۆ سێشەممە:
هەولێر : 19 پلەی سیلیزی
سلێمانی : 19 پلەی سیلیزی
دهۆک : 18 پلەی سیلیزی
زاخۆ : 19 پلەی سیلیزی
کەرکوک : 20 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە : 17 پلەی سیلیزی
سۆران: 17 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران: 10 پلەی سیلیزی
گەرمیان : 21 پلەی سیلیزی