چاوەڕوانییەکان بۆ موچەی مانگی 10 دەستیپێکرد
ئەمڕۆ دابەشکردنی موچەی فەرمانبەرانی هەرێم بۆ مانگی 9 کۆتایی دێت
964+
فەرهاد حەسەن
ئەمڕۆ سێشەممە دابەشکردنی موچەی مانگی 9ی ئەمساڵی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان کۆتایی دێت و لیستی موچەی مانگی 10ش لە بەغدایە و لەمڕۆوە فەرمانبەران هوەڕێی هاتنی ئەم موچەیە دەکەن.
ئەمڕۆ کە دوارۆژی دابەشکردنەکەیە، هەریەک لە دیوان و لیواکانی وەزارەتی پێشمەرگە، یەکەکانی 70 و 80، بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی دامودەزگا نەوتییەکان لەگەڵ ئەنجومەنی ئاسایش و دەزگای ئاسایش، موچە وەردەگرن.
رۆژی سێشەممەی رابردوو بوو، وەزارەتی دارایی هەرێم رایگەیاند، کە لیستی مووچەی مانگە تشرینی یەکەمیان رادەستی بەغدا کردووە.
بەپێی ڕێککەوتنەکەی نێوان هەولێرو بەغدا، حکومەتی عێراق لە دوای وەرگرتنی 120 ملیار دیناری داهاتی نانەوتی، دەست بە رێکارەکانی ناردنی مووچە دەکات.
ئەمە لەکاتێکدایە کە حکومەتی عێراق لە دوێنێوە دەستی بە دابەشکردنی موچەی مانگی 12ـى فەرمانبەرانی کرد.