خوێندکارێکی کۆلێژی هونەر

راڕەوی بەشەناوخۆیی بە وێنەی هاوڕێکانی نەخشاندووە

964+

دەشتی عارف ـ هەولێر

لەبەشە ناوەخۆیی شەهید شەوکەت شێخ یەزەدینی کوڕان لەهەولێر، خوێندکارێک هەڵساوە بەدروستکردنی وێنەی هاوڕێکانی کە لە بەشەناوەخۆییەکە لەگەڵین و ساڵانەش ئەو خوێندکارانەی کە تازە وەردەگیرێن وێنەیان زیاد دەکرێت.

پشتیوان ئەکرەم خوێندکاری کۆلێژی هونەرەجوانەکانە بۆ 964 باسی بیرۆکەکەی کرد و وتی، کە لە قۆناغی یەکی زانکۆ بووە ئەو بیرۆکەیەی بۆ هاتووە ئەوەش بۆ ئەوە بووە زیاتر تێکەڵی هاوڕێکانی بەشەناوەخۆیی بێت و هەمیش بۆ ئەوەی ببێتە یادگاری بۆیان.

وتیشی، مەرجە ئەوەی وێنەی دروست بکرێت خوێندکاری کۆلێژی هونەرە جوانەکان بێت و لەبەشی ناوخۆیی شەهید شەوکەت بێت، دروست کردنی هەر وێنەیەکیش 25 بۆ 30 خولەکی پێی دەچێت تاوەکو تەواو دەبێت.

ئەم رارەوە بۆ خوێندکارەکان بووەتە یادگاری و ئەوانەی کە وێنەکەشیان هەیە لەکۆتا ساڵ بێت یادگارییەک لەسەر وێنەکەی بنوسێت، قەراریشە پشتیوان لەدوای خۆی خوێندکارێکی قۆناغی یەک راسپێرێت بۆ ئەوەی ئەویش بەردەوام بێت لە درێژەدان بەکارەکەی ئەو.

پێداچوونەوە: توانا نەقی

بەبێ مامۆستا خۆی فێری وێنەکێشان کردووە

بەبێ مامۆستا خۆی فێری وێنەکێشان کردووە