کێشە لە فیدەرەکەیان هەیە

بەهۆی بێ كارەباییەوە دانیشتووانی گەڕەكی یوغسلاف لەقەزای دوكان گردبوونەوە

+964
ئەحمەد محەمەد _ سلێمانی
بەهۆی بێ كارەباییەوە لە گەڕەكی یوغسلاف (فەرمانبەرانی یەك)ـی قەزای دوكان، خۆپیشاندانەو داوای چارەسەری گرفتەكەیان دەكەن.

نەژاد محەمەد، دانیشتوویی گەڕەكی یوغسلاف بە 964ـی وت،” كارەبای هەموو دوكان گەڕاوەتەوە تەنیا گەڕەكی ئێمە نییەتی، هۆكارەكەشی بوونی گرفتە لە فیدەری گەڕەكەكە و داوای چارەسەر لە بەڕێوەبەرایەتی كارەبای دوكان دەكەی”.

لەبارەی گرفتی بێ كارەبایی ئەو گەڕەكەوە، مەهدی عەبدولڕەحمان بەڕێوەبەری دابەشكردنی كارەبای دوكان بە 964ـی وت،” گرفتی بێكارەبایی ئەو گەڕەكە بەهۆی لۆدی سەر فیدەرەكەیانەوە دروست بووەو كێشەیەكی تەكنیكییەوە كە هەندێ جار لە ناو سیستەمی كارەبادا روودەدات، بەڵام بەكاتی چارەسەر كراوە”.

بەوتەى مەهدى عەبدولرەحمان، لە دوێنێ كاتژمێر 9ـی شەوەوە كارەبای قەزای دوكان نییە، كەهاتەوە لۆدێكی زۆر چووەتەسەر فیدەرەكە و بەرگەی نەگرتووە و كۆژاوەتەوە.

“بۆ چارەسەركردنی دۆخی بێ كارەبایی ئەو گەڕەكە، دانیشتووانەكەی خۆیان هاوكاری یەكتریان كردووە و فیدەرەكە كراوە بە سێ قاتع، یەكێك لە قاتعەكان كوژاوەتەوە تاوەكو لۆدی سەر فیدەرەكە كەمدەبێتەوە و لە ئێستادا كارەبایی نیشتیمانییان بۆ گەڕاوەتەوە” بەڕێوەبەری دابەشكردنی كارەبای دوكان وای وت.

پێداچوونەوە: وریا فەتاح

وەزارەتى سامانە سروشتییەکان و کارەبا لەبارەى چارەسەرى...

وەزارەتى سامانە سروشتییەکان و کارەبا لەبارەى چارەسەرى دۆخى کارەبا راگەیەندراوێکى بڵاوکردەوە