شەوانە تا 12

لە ئەمڕۆوە سلێمانی مۆلیدە هەڵدەكاتەوە

 964+

دیلان محەمەدجەزا

سەرۆکى کۆمەڵەى مۆلیدە ئەهلییەکان رایگەیاند، لە ئەمڕۆوە بڕیاردراوە بە کارکردنی مۆلیدە ئەهلییەکان تا کاتی چاکبوونەوەی دۆخی کارەبا.

عوسمان محەمەد، ئەمڕۆ شەممە بە 964 وت، بریاردراوە رۆژانە لە کاتژمێر 4:00 پاشنیوەڕۆ تا کاتژمێر 12:00 شەو کارەبا بدەن بە هاوڵاتیان، ئێستاش نزیکەی شەش کاتژمێر کارەبای نیشتمانی دەتوانرێت بدرێت بە هاوڵاتیان.

بەهۆی وەستانی كارەكانی كێڵگەی غازی كۆرمۆر بەهۆی ئەو هێرشەی كرایەسەری، كارەبا لە كوردستان زۆر كەمبووەتەوە، چونكە كێڵگەكە غازی پێنج وێستگەی سەرەكیی كارەبا دابین دەكات.

پێداچوونەوە: ئەرسەلان عەبدوڵا

خاوەن مۆلیدەکان بە فریای هاوڵاتیانی قوشتەپە کەوتن

خاوەن مۆلیدەکان بە فریای هاوڵاتیانی قوشتەپە کەوتن