مۆلیدەکان فریای کەلار کەوتن و کارەبا نەبڕاوە

لە دوێنێ ئێوارە مۆلیدەکان بە بێ وەستان کاردەکەن

964+

میلاد جەلال- کەلار

کەلار وەک شارەکانی تر نەبوو، لە دوێنێوە کارەبا نەبڕاوەو بەردەوام هەیە، ئەمەش بەهۆی مۆلیدەکانەوەیە کە بەردەوام کاریان کردووە.
هێشتا کەلار نەچووتە ناو پرۆژەی رووناکییەوە، بۆیە بە سیستەمی کارەبای نیشتیمانی و مۆلیدە کار دەکەن، جا بە جۆرێک رێکخراوە هەردوو بەشەکە پێکەوە 24 کاتژمێر دابین بکەن، ئەم تایبەتمەندییە لە قەیرانەکەی ئەمجارە فریایان کەوت.
محەمەد ئەحمەد خاوەنی یەکێک لە مۆلیدەکانی کەلارە بە پەیامنێری 964ی وت ”لە دوێنێ 5ی ئێوارەوە مۆلیدەکان کار دەکەن و لەو بەینە تەنیا سێ سەعات کارەبای نیشتیمانی هەبووە”.

کارێزان و باداواو هەڤاڵان و بەحرەکەو سێبەردان کارەبای...

کارێزان و باداواو هەڤاڵان و بەحرەکەو سێبەردان کارەبایان گەڕایەوە