بێ کارەبایی ئەم فانۆسە 43 ساڵەی هێنایەوە بەر مەیدان

964+

عەبدولعەزیز خالند- هەولێر

لە دوێنێ شەوەوە بە هۆی هێرشەکەی سەر کێڵگەی غازی کۆڕمۆر زۆربەی خەڵک بێ کارەبا بوون، بۆیە لایتی شەحن و مۆلیدەو فانۆس قەدریتان پەیدا کردووەتەوە خەڵکی مەخزەنەکانیان دەگەڕێن و هەرچی بە کەڵکی رووناککردنەوەو خۆ گەرمکردنەوە بێت دەیهێننەوە بەر مەیدان.

عەبدولعەزیز خالند پەیامنێری 964 لە هەولێر ماڵێکی دۆزیەوەتەوە کە ئەمشەو فانۆسە چل و سێ ساڵەکەیان ئیش پێ کردووەتەوە، ئەو فانۆسەی لە مێژە تەپ و تۆز لێی نیشتووە و بە بێنازی هەڵگیراوە.

دایە خەجە باول ساڵی 1982 ئەو رۆژەی کوڕە تاقانەکەی لە دایکبووە چووەتە بازاڕو ئەم فانۆسەی کڕیوە، بۆ کاتی خۆی زۆر بە کەڵکیان هاتووە، بەڵام ئیتر ساڵانێکی زۆرە ئیشیان پێی نەماوە، ئەمشەو بەناچاری بیریان کەوتەوە.

دایە خەجە بەشیرین کەلامییەکەی خۆی چیرۆکی ئەو فانۆسە دەگێڕێتەوە، پێشنیارتان بۆ دەکەین ڤیدیۆکە ببینن کە لەگەڵ ئەم چەند دێڕە دامانناوە.

پێداچوونەوە: ژووری هەواڵ

مۆلیدەکانی سلێمانی: پڕۆژەی رووناکی وتی گرێبەستان هەڵو...

مۆلیدەکانی سلێمانی: پڕۆژەی رووناکی وتی گرێبەستان هەڵوەشاوەتەوە