سبەی کۆتا وادەیە

پارێزگاری سلێمانی پێشوازی لە هاندەرانی یانەی زاخۆ کرد

964+

دیلان محەمەدجەزا – سلێمانی

دەنگدان بە هاندەرانی یانەی زاخۆ بەردەوامە و ئەمڕۆش هەڤاڵ ئەبوبەکر پارێزگاری سلێمانی پێشوازی لە ژمارەیەک هاندەری ئەو یانە کرد و پاڵپشتی خۆی بۆ دووپات کردنەوە.

دڵژار عەدنان نوێنەرانی هاندەرانی یانەی زاخۆ قسەی بۆ مایکی 964 کرد و وتی، چوونەتە لای د. هەڤاڵ ئەبوبەکر پارێزگاری سلێمانی و بەڵێنی پێداون، هەرچییەک لەدەستی بێ، بۆیان دەکات.

ئاماژەی بەوەشکرد، سبەی کۆتا وادەیە بۆ دەنگدان بە هاندەرانی زاخۆ و ئەمڕۆش لەناو بازاڕی سلێمانی، ژمارەیەک دەنگ کۆ دەکەنەوە.

هاندەرانی یانەی زاخۆ لەلایەن فیدراسیۆنی تۆپی پێی جیهانی “فیفا”هەڵبژێردراون بۆ بەدەستهێنانی باشترین هاندەر لە سەرانسەری جیهان بۆ ساڵی 2025، لەگەڵ دوو لایەنی دیكەش ركابەرن، بەدەستهێنانی خەڵاتەكەش لە رێگەی دەنگدانی خەڵكەوەیە بە رێگەی ئۆنلاین لەسەر ئینتەرنێت، كە تا چەند رۆژێكی دیكە دەرفەت ماوە.

تۆش ئەگەر دەنگت نەداوە، دەتوانى لەم لینکەوە دەنگ بدەی.

پێداچوونەوە؛ شۆڕش قادری

وه‌زیرى په‌روه‌رده‌ چاڵنجى منداڵێکی زاخۆ بۆ ده‌نگد...

وه‌زیرى په‌روه‌رده‌ چاڵنجى منداڵێکی زاخۆ بۆ ده‌نگدان به‌ یانەکەیان قه‌بوڵ ده‌كات

لە هاندەرێکەوە بۆ فیفا؛ چیرۆکی کاندیدکردنی زاخۆ

لە هاندەرێکەوە بۆ فیفا؛ چیرۆکی کاندیدکردنی زاخۆ