دیمەنی هێرشەکەی کۆرمۆر - وێنە: تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان
راگەیەندراوی هاوبەش؛
تەواویی هەناردەی غاز بۆ وێستگەكانی كارەبا راگیرا
964+
ئەحمەد مستەفا
لە راگەیەندراوێکی هاوبەش، هەردوو وەزارەتی کارەبا و سامانە سروشتییەکان دەڵێن، بەهۆی هێرشێكی درۆنی بۆ سەر كێڵگەی كۆرمۆڕ تەواویی هەناردەی غاز بۆ وێستگەكانی كارەبا راگیراوە.
ئەمشەو 26.11.2025، سەرچاوەیەک لە کێڵگەی کۆرمۆر بە 964ـی وت، کەمێک لەمەوبەر دوو جار بە درۆن هێرش کراوەتە سەر کێڵگەی کۆرمۆر و لە نزیک غازەکەی داوە.
ئەو دوو وەزارەتە باسیان لەوەکردووە، هاوڵاتیانی هەرێمی كوردستان ئاگادار دەكەنەوە ئەمشەو كاتژمێر 11:30 بەهۆی هێرشێكی درۆنی بۆ سەر كێڵگەی كۆرمۆڕ تەواویی هەناردەی غاز بۆ وێستگەكانی كارەبا راگیراوە.
ئێستا تیمەکانی هەردوو تیمی وەزارەتی سامانە سروشتییەكان و كارەبا لەگەڵ كۆمپانیای داناغاز لەسەر هێڵن بۆ بەدواداچوونی لێكەوتەكانی رووداوەكە و ئاسایكردنەوەی بارودۆخەكە، ئەوەش بەگوێرەی هەمان راگەیەندراو.
ڕاگەیاندنێك لە هەردوو وەزارەتی سامانە سروشتییەكان و کارەباوە
هاوڵاتیانی هەرێمی كوردستان ئاگادار دەكەینەوە ئەمشەو كاتژمێر 11:30 بەهۆی هێرشێكی درۆنی بۆ سەر كێڵگەی كۆرمۆڕ تەواویی هەناردەی غاز بۆ وێستگەكانی كارەبا ڕاگیرا. ئێستا تیمەکانی هەردوو تیمی وەزارەتی سامانە سروشتییەكان و كارەبا لەگەڵ كۆمپانیای داناغاز لەسەر هێڵن بۆ بەدواداچوونی لێكەوتەكانی ڕووداوەكە و ئاسایكردنەوەی بارودۆخەكە.
وەزارەتی سامانە سروشتییەكان و
وەزارەتی كارەبا