شوێنی رووداوەکە - وێنە: FOXnews
ترەمپ: تەندروستییان ناجێگیرە
لە نزیک کۆشکی سپی تەقەکرا و دوو پاسەوان بریندارن
964+
ئەحمەد مستەفا
سەرۆکی ئەمریکا لە بارەی رووداوەکەی نزیک کۆشکی سپی رایگەیاند، بەهۆی رووداوی تەقەکردنەکەی نزیک کۆشکی سپی، دۆخی تەندروستیی دوو پاسەوانی نیشتمانی ناجێگیرە.
ئەو دەشڵێت، ئەو تۆمەتبارەشی کە تەقەکەی کردووە بە سەختی بریندار بووە.
رۆژی چوارشەممە 26.11.2025، پۆلیسی واشنتن رایگەیاند، کەسێک بە چەک هێرشی کردووە و تەقەی کردووە، چەند کەسێک برینداربوون، دووانیان پاسەوانی نیشتمانین.
دوو سەرچاوە بۆ فۆکس نیوز پشتڕاستیان کردەوە کە دوو ئەندامی پاسەوانی نیشتمانی نزیکەی یەک میل لە کۆشکی سپییەوە تەقەیان لێکراوە، کە ناوچەکە بەگوێرەی پۆلیس، لە چوارڕییانی 17ـی شەقامی نۆرسوێست کراوە، کە چەند شەقامێک لە کۆشکی سپییەوە دوورە.
پۆلیسی واشنت دەڵێ، کە تۆمەتبارێک دەستگیرکراوە، دوای تەقەکردنەکەش کۆشکی سپی خراوەتە ژێر باری داخستنەوە لەکاتێکدا دۆناڵد ترەمپ لە شوێنی رووداوەکە یان کۆشکی سپی نەبووە.
فۆکس نیوز نوسیوویەتی، بەپێی هەواڵەکان، پام بۆندی داواکاری گشتی و کاش پاتەل بەڕێوەبەری FBI هەردووکیان ئاگادارکراونەتەوە و بەردەوام نوێکارییان پێدەگات.