خۆتانی بۆ حازر بکەن

“لە چەند مانگی داهاتوودا بەشێک لە هاوڵاتیان بۆ ماوەیەکی کاتی بێ کارەبا دەبن”

964+

شۆڕش قادری

لە چەند مانگی داهاتوودا کارەبای چەند شوێنێک بۆ ماوەیەکی کاتی دەبرێ، بۆیە هەر لە ئێستاوە خۆتانی بۆ حازر بکەن و چارەیەک بدۆزنەوە.

وەزارەتی کارەبا لە راگەیەنراوێکدا بڵاویکردووەتەوە،  بەهۆی چاککردنەوە لە تۆڕی کارەبا لەچەند مانگی داهاتوودا دەکرێت بەشێک لە هاوڵاتیان بۆ ماوەیەکی کاتی کارەبایان بپچڕێت.

ئاماژە بەوەشکراوە، وەک بەشێک لە چالاکییەکانی پڕۆژەی رووناکی، کاری چاککردنەوەی پێویست بە بەردەوامی ئەنجام دەدرێت بۆ تۆڕی کارەبا کە سوودی دەبێت لە باشترکردنی خزمەتگوزاری کارەبای نیشتیمانی و لەکاتی ئەنجامدانی کارەکانی سازدانی تۆڕی کارەبا لەلایەن تیمەکانی چاککردنەوە، دەکرێت بۆ ماوەیەکی کاتی کارەبا بپچڕێت.

وەزارەتی کارەبا هاوڵاتیان دڵنیا دەکاتەوە لەوەی کە لەکاتی هەر پچڕانێکی کارەبا، هەموو خزمەتگوزاری و ژێرخانە سەرەکییەکان بەردەوام دەبن لەکارکردن و تیمەکان کاردەکەن بۆ گەڕاندنەوەی کارەبا بەزووترین کات، بۆیە داوایش لە هاوڵاتیان دەکات، پشوودرێژ بن لەکاتی ئەنجامدانی پڕۆسەی سازدانەوەی تۆڕەکانی کارەبا.

وەزارەتی کارەبا ئەو شوێنانەی ئاشکرا نەکردووە کە کارەبایان دەبڕێ، تەنیا ئاماژەی بەوە کردووە کە لەکاتی روودانی هەر پچڕانێکی پلان بۆ داڕێژڕاو، پێشوەختە هاوڵاتیان ئاگادار دەکەنەوە، بۆیە هانی هاوڵاتیان دەدات کە خۆیان تۆماربکەن لە پڕۆژەی رووناکی بۆ ئەوەی کورتەنامەی ئاگادارییان پێبگات.

سازدانەوەی کارەبا، رووناکی لە ماڵەکانی فەرمانبەرانی ه...

سازدانەوەی کارەبا، رووناکی لە ماڵەکانی فەرمانبەرانی هەولێر بڕیوە

گرفتی کوژانەوەی کارەباکەی سلێمانی تۆزێکی ماوە

گرفتی کوژانەوەی کارەباکەی سلێمانی تۆزێکی ماوە