بایی زیاتر له 16 ملیۆن دۆلارن
له ئیداره‌ى راپه‌ڕین چه‌ند پڕۆژه‌یه‌كى وه‌به‌رهێنانى بازرگانى له‌ته‌واوبووندان
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
وه‌به‌رهێنانى ئیداره‌ى راپه‌ڕین ئه‌و پڕۆژه بازرگانیانه‌ى به‌سه‌ركرده‌وه كه پێشتر مۆڵه‌تى وه‌به‌رهێنایان پێدراوه هه‌موویان كه‌وتوونه‌ته سنوری ناحیه‌ى حاجیاوا و ته‌واوى پڕۆژه‌كانیش به به‌های زیاتر له 16 ملیۆن دۆلار دروستده‌كرێن.
وه‌به‌رهێنان بڵاویكرده‌وه كه به‌ڕێوه‌به‌رى گشتییان له‌گه‌ڵ تیمی ئەندازیاری و سەرپەرشتیاری و بەدواداچوون سه‌ردانى ئه‌م پڕۆژه‌یه‌یان كردووه كه مۆله‌تیان له‌لاى ئه‌وان پێداروه، بریتین له لە پڕۆژەکانی ناوەندی بازرگانی کاوە، تەلاری بازرگانی عومه‌ر ئه‌حمه‌د، حاجیاوا مۆڵ، گەشتیاری مامەلی و تەلاری جیهانی شاهان.
لە ئێستادا کارەکانیان بە رێژەیەکی زۆرباش بەپێی ستاندار و کوالێتیەکی باش جێبەجێکردووە کۆمەڵێک دەرفەتی کاری کاتیان بۆ هاوڵاتیانی سنورەکە رەخساندووە و بەتەواو بونیشیان کۆمەڵێک دەرفەتی کاری هەمیشەی دەڕەخسێنن، ئەمە سەرەڕای ئەوەی کە لەبەرامبەر وەرگرتنی مۆڵەتی وەبەرهێنان هەر پڕۆژەیەکیان خزمەتگوزاری پێشکەشی ئەو سنورە دەکات کە پڕۆژەکەی تێدا ئەنجام دەدرێت.
پڕۆژەی ناوەندی بازرگانی کاوە:
لە سێکتەری بازرگانیە و خاوەنی مۆڵەتی وەبەرهێنانە بە ژمارە 1444/ر، بە سەرمایەی هه شت ملیۆن و 594 هه‌زار و 926 دۆلاری ئەمریکی جێبەجێ دەکرێت و پێویسته لە ماوەی پێنج ساڵدا ته‌واو بكرێت.
پڕۆژەی تەلاری بازرگانی عومه‌ر ئه‌حمه‌د:
لە سێکتەری بازرگانیە و خاوەنی مۆڵەتی وەبەرهێنانە بە ژمارە 1445/ر، بە سەرمایەی یه‌ك ملیۆن و 500 هەزار دۆلاری ئەمریکی جێبەجێ دەکرێت و لە ماوەی سی ساڵدا ته‌واو ده‌كرێت.
پڕۆژەی حاجیاوا مۆڵ :
لە سێکتەری بازرگانی و گەشتیارییە و خاوەنی مۆڵەتی وەبەرهێنانە بە ژمارە 1375/ر بە سەرمایەی سێ ملیۆن و 833 هەزار و 51 دۆلاری ئەمریکی جێبەجێ دەکرێت لە ماوەی 1465 رۆژی رۆژمێریدا ته‌واو ده‌كرێت.
پڕۆژەی گەشتیاری مامەلی:
لە سێکتەری گەشتیارییە و خاوەنی مۆڵەتی وەبەرهێنانە بە ژمارە 1592/ر، بە سەرمایەی 930 هەزار و 769 دۆلاری ئەمریکی جێبەجێ دەکرێت لە ماوەی 900 رۆژی رۆژمێریدا ته‌واو ده‌كرێت.
پڕۆژەی تەلاری جیهانی شاهان:
لە سێکتەری بازرگانی و گەشتیارییە خاوەنی مۆڵەتی وەبەرهێنانە بە ژمارە 1385/ر، بە سەرمایەی یەک ملیۆن و 540 هەزار دۆلاری ئەمریکی جێبەجێ دەکرێت لە ماوەی 1095 رۆژی رۆژمێریدا ته‌واو ده‌كرێت.